ماڵی پیرۆزی خودا دەبێت ڕێزی لێبگیرێت وبە گەورە دابنرێت؛ ونیشانەیە بۆ پەرستنی خوای گەورە وخشوع بوون بۆ ئەو زاتە، بۆیە لە نێو دڵەکاندا هەیبەت وشکۆداری وخۆشەویستی تایبەتی خۆی هەیە. بۆیە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمانی بە ئەو کەسە کردووە کە حەج تەواو دەکات؛ دواین کردەوەی بریتی بێت لە تەواف کردن بە دەوری کەعبەدا کە پێی دەووترێت: (طواف الوداع)؛ مەگەر تەنها بۆ ئافرەتێک نەبێت کە لە سووڕی مانگانەدایە، چونکە بە هۆی سووڕی مانگانەوە لەوەیە ماڵی خودا پیس بێت بۆیە تەواف کردنی لە سەر لادەچێت بە بێ هیچ کەفارەتێک، ودەقەکە تەنها باسی حەجی کردووە بۆیە عومرە کردن ناگرێتەوە.