ئوسامەی کوڕی زەید لە پشتی پێغەمبەرەوە بوو -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر وشترەکەى کاتێک لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە دەچوون. بۆیە شارەزاترین کەس بوو سەبارەت بە شێوازى ڕۆیشتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە عەرەفەوە بەرەو موزدەلیفە بۆیە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە شێوازى ڕۆیشتنی، ئەویش ووتی: بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێی دەکرد لە نێو قەرەباڵەغی خەڵیکدا، بۆئەوەى زیان بە کەس نەگات، ئەگەر بۆشاییەکی ببینیایە (لە نێو قەرەباڵەغیەکەدا) کە هیچ کەسێکی لێ نەبووایە خێرا ڕێی دەکرد (بۆئەوەى ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە) چونکە لێرەدا هیچ زیانێک بە کەس ناگات.