بەرد هاویشتن لە (جەمرەتی عەقەبە: جمرة الکبرى -جمرة العقبة-) لە ڕۆژى قوربانیکردن وڕۆژانی (التشریق) [10 و 11 و 12 و 13 ]ى ذي الحجة لە پەرستنە مەزنەکانە لە وەرزی حەجکردندا، چونکە واتاى ملکەچ بوون بۆ فەرمانى خودای تێدایە، وشوێنکەوتنی پێغەمبەر ئیبراهیمە -علیه السلام-، یەکەم شت کە حاجیان دەستی پێدەکەن لە ڕۆژی قوربانیدا بریتیە لە هاویشتنی بەردەکان لە (جەمرەتی عەقەبە: جمرة الکبرى -جمرة العقبة-) ئەمیش بۆ ئەوەیە ببێتە سەرەتای دەستپێکردنی کردەوە مەزنەکان لەو ڕۆژەدا، لەو شوێنە دەوەستن کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لێی وەستا بوو بەشێوەیەک کەعبەی پیرۆز لە لای چەپیان ومینا لە لای ڕاستیان دەبێت، وبەرامبەی (جەمرەتی عەقەبە) دەوەستێت وحەوت بەرد دەهاوێژێت لەگەڵ هەموو هاویشتنێکدا تەکبیر دەکات (دەڵێت: الله أکبر)؛ هەروەکو لەم گێڕانەوەیەدا هاتووە کە ئیبن مەسعودیش -ڕەزای خوای لێبێت- بەم شێوەیە وەستاوە ودەڵێت: ئەمە شوێنی وەستانى ئەو کەسە بوو کە سورەتی -البقرة-ی بۆ سەر دابەزی -صلى اللە علیە وسلم-.