explain-icon

شیکردنەوە

دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر بەپەرۆش بوو لەسەر یادی خواى گەورە، وئەو یادی الله ی دەکرد لە هەموو کات وشوێن وحاڵەتێکیدا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • دەستنوێژگرتن مەرج نیە بۆ زیکر کردنی خوای گەورە.
  • بەردەوام بوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە یاد کردنی خوای گەورە.
  • ئامۆژگاری بۆ زۆر یادکردنی خواى گەورە لەهەموو حاڵەتێکدا ولەمەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرمەشق وقدوە بێت، جگە لەهەندێک حاڵەت وشوێن نەبێت کە ڕێگەپێنەدراوە یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت وەکو لەکاتی سەرئاوکردن وشوێنە پیسەکان.