لە عەلییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی فێر دەکردین لە هەموو حاڵەتێكدا؛ مەگەر لەشگران بووایە. (حەسەن - باش) - رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- قورئان و چۆنیەتی قورئان خوێندنەوەی فێری هاوەڵانی دەکرد، و پێداچوونەوەی پێدەكردن لە خوێندنەوەیدا لە هەموو حاڵەتەکاندا؛ مەگەر لە حاڵەتی لەشگرانیدا نەبێت بەهۆی جووتبوونی لەگەڵ خێزانێکیدا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕێگەپێدراو نییە كەسی لەشگران قورئان بخوێنێتەوە؛ هەتاوەكو خۆی دەشوات.
  • ئاماژەیە بۆ فێر كردن بە كردار.