پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چاوی بە ئەبی هوڕەیڕە كەوت -ڕەزای خوای لێبێت- لە ڕێگایەکی شاری مەدینەدا، لەکاتێکدا ئەبو هوڕەیڕە لەشگران بوو، وەكو بەگەورەدانانێك بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەبو هوڕەیڕە حەزی نەكرد لەلای دابینشێت وقسەی لەگەڵدا بكات چونكە لەسەر ئەو حاڵەتەیە وپێی وابوو لاشەی پیسە، بۆیە بە نهێنی چوو خۆی شۆرد وگەڕایەوە، پاشان هات ودانیشت لەلای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش پرسیای لێیكرد كە بۆ كوێ چوو؟ ئەبو هوڕەیڕەیش حاڵی خۆی بۆ باسكرد کە حەزی نەكردووە لەگەڵی دابنیشێت لەكاتێكدا لاشەی پیسە بەهۆی لەشگرانیەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی بە لاوە سەیر بوو، وپێی فەرموو: ئیماندار لە هەموو حاڵەتێكدا پاكە وهەرگیز پیس نابێت؛ زیندوو یان مردوو بێت.