ئەو كەسەی قورئان دەخوێنێتەوە ولەسەری ڕاهاتووە -ئینجا ئەگەر ڕاستەوخۆ لە قورئانەكەوە بێت یان بە لەبەركردن-؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چواندی بە خاوەنی ئەو وشترەی كە بە توندی پەتی بەستووە بە قاچی وشترەكەوە، ئەگەر بە قایمی بیگرێت ئەوا بەردەوام دەبێت لەسەر گرتنی، بەڵام ئەگەر ئەڵقەكەی بەربدات دەڕوات وڕا دەكات، بۆیە ئەگەر هاوەڵی قورئان بەردەوام بیخوێنێتەوە وپێداچوونەوەی بۆ بكات؛ ئەوەی لەبەری كردووە لە بیری دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر وا نەكات؛ لە بیری دەچێت، ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر پێداچوونەوەی قورئان؛ ئەوا لەبەركردنیش هەر دەمێنێتەوە.