لە ئەبی سەعیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا ئیعتیکافی کرد، گوێی لێبوو کە خەڵکی بە دەنگی بەرز قورئانیان دەخوێند، پەردەکەی لادا، وفەرمووی: «ئاگاداربن هەریەکێک لە ئێوە لە پەروەردگاری خۆی دەپاڕێتەوە (موناجاتی دەکات)، بۆیە با هیچ كەسێكتان ئازاری ئەوانی تر نەدات، و با هیچ كەسێكتان لە کاتی خوێندنەوەی (قورئان) یان لە نوێژدا دەنگی بەسەر دەنگی ئەوانی تردا بەرز نەکاتەوە». (سەحیح - ڕاست) - (أبو داود) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم لە مزگەوتەكەیدا ئیعتیكافی دەكرد لە نێو خێمەیەكدا؛ بۆ نزیکبوونەوە لە الله، و بیستی كە هاوەڵانی بە دەنگێکی زۆر بەرز قورئان دەخوێننەوە و بەهۆی ئەمەوە ئازاری یەكتر دەدەن. پەردەکەی خێمەكەی لادا، و سەرزەنشتی ئەوانەی کرد کە ئەو کارە دەكەن، و فەرمووی: هەمووتان بە خوێندنەوەی قورئان؛ لە پەروەردگارتان دەپاڕێنەوە، بۆیە ئازاری یەكتر مەدەن، و با هیچ کەسێک دەنگی بەسەر ئەوی تردا بەرز نەکاتەوە لەكاتی خوێندنەوەی قورئاندا یان لە نوێژدا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نەهی كردن لە بەرزکردنەوەی دەنگ لەكاتی خوێندنەوەی قورئاندا؛ ئەگەر ئازاردان و بێزار کردنی کەسێکی تێدا بێت.
  • پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- هاوەڵانی فێری ئەدەب و ڕەوشتەکانی قورئان خوێندن دەكرد.