لە عوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات». (سەحیح - ڕاست) - (أبو داود والترمذي والنسائي) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسەیە بەئاشکرا خێر دەکات، وئەوەى بە نهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە نهێنی خێر دەکات.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • قورئان خوێندن بە نهێنی باشترە، هەروەکو چۆن شاردنەوەى خێر باشترە لە ئاشکراکردنی، چونکە دڵسۆزی تێدایە ودوورکەوتنەوەیە لە ڕیا وسەرسوڕمان بە نەفس، مەگەر پێویستی و بەرژەوەندیەک هەبێت بۆ خوێندنی بەئاشکرا وەکو فێرکردن.