پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- داوای لە عبد اللە ی کوڕی مەسعود كرد -ڕەزای خوای لێبێت- کە بەشێك لە قورئانی بۆ بخوێنێتەوە، ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن بەسەر تۆدا بیخوێنمەوە لە کاتێکدا بەسەر تۆدا دابەزیوە؟! پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: من حەز دەکەم لە کەسێکی ترەوە گوێم لە قورئان بێت، ئیبن مەسعودیش لە سورەتی -النساء-ەوە خوێندیەوە، کاتێک گەیشتە فەرمایشتی خوای گەورە: {فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاَءِ شَهِيدًا} [النساء:41] واتە: {ئەمجا (حاڵی تۆ و ئومەتەكەت) چۆن دەبێت کاتێک ھێنامان لە ھەموو ئومەتێکدا شاهێدێک (کە پێغەمبەرەکەیانە) تۆیشمان ھێنا (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بە شاهێد بەسەر ئەوانەوە}. واتا ئایا دەبێت حاڵی تۆ و حاڵی ئومەتەکەت چۆن دەبێت؛ کاتێک تۆ دەهێنین وەكو شاهێد بەسەر ئومەتەکەتەوە کە پەیامی پەروەردگارت پێگەیاندوون، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: ئێستا لە خوێندنەوە بوەستە ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سەیریم کرد، چاوەکانی فرمێسکیان پێدا دەهاتە خوارەوە لە ترسی ئەو بارودۆخە، و بەهۆی ڕەحمەت و بەزەیی بۆ ئومەتەکەی.