کۆمەڵێک لە هاوەڵان لە لای دەرگای ماڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوون وناکۆکیان بۆ دروستبوو سەبارەت بە مەسەلەیەک، ولە هەندێک گێڕانەوەدا هاتووە گفتوگۆ وناکۆکیەکە لەسەر قەدەر بوو، وهەریەکێکیان بەڵگەیەکی دەهێنایەوە لە قورئانی پیرۆز بۆ پشتگیری کردنی وتەکانى، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەمە بوو ودەرچوو لە ماڵ وڕووی سوور هەڵگەڕا بوو بەهۆی توڕەییەوە، هەروەکو ئەوە وابێت دەنکە هەنارەکان لەسەر ڕووی تەقێندرا بێت، وپێیانی فەرموو: ئەم گفتوگۆ ومشتومڕە وناکۆکیە سەبارەت بە قورئان ولێکدانى ئایەتەکانى قورئان دژ بە یەکتر، ئایا ئەمە مەبەستە لە دروست کردن وخەڵقکردنتان؟ ئایا خودا فەرمانى ئەمەى پێتان کردووە؟ واتا مەبەستی ئەوەیە هیچ لەم دوو شتەی پێشوو نییە، بۆیە پێویست بەم گفتوگۆیانە ناکات چونکە گرنگ وپێویست نییە، وهەواڵی ئەوەى پێدان کە هۆکاری گومڕایی ئومەتەکانى پێشووتر بەهۆی ئەم جۆرە ناکۆکیانەوە بوو، پاشان ڕێنموێنی کردن بۆ شتێک کە هۆکاری چاکبوون وسوودە بۆ ئەوان وپێیانی فەرموو: ئەوەى خودا فەرمانى پێتان کردووە ئەنجامی بدەن، وئەوەى خودا نەهی لێتان کردووە لێی دووربکەونەوە (ئەنجامی مەدەن)، ئەمە ئەو مەبەستەیە کە بەهۆیەوە دروستکراون، وئەمە هۆکاری چاکبوون وسوودە بۆ ئێوە.