پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزا بۆ ئومەتەکەى دەکات کە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بەرەکەت وپیرۆزی بخاتە نێو سەرەتای ڕۆژ وبەیانیانەوە؛ بۆئەوەى ماوەکە فراوان بێت وبەرەکەتی تێبکەوێت بۆ ئەنجامدانى کارەکانیان، وهەروەها بۆ ئەوەى کردەوەکان زیاتر بێت؛ ئینجا بۆ فێربوونی زانستی شەرعی بێت یان دەستکەوتنی ڕزق بێت، یان دەرچوون بێـت بۆ جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە بۆ سەرکەوتن بەسەر دوژمندا، یان هەر کردەوەیەکی تر بێت؛ بۆیە ئەم نزایەی دەفەرموو: «(اللهم بارك لأمتي في بُكُورها)*»، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەفرەزە وسوپاکانى لە سەرەتای ڕۆژدا دەنارد بۆ جیهاد کردن، وهەروەها سەخر (گێڕەرەوەى فەرموودەکە) هەمان شتی جێبەجێدەکرد چونکە بازرگان بوو -ڕەزاى خواى لێبێت-، لە سەرەتای ڕۆژدا (کاروانە) بازرگانیەکەى ڕەوانە دەکرد، بۆیە دەوڵەمەند بوو وسامانی زۆر بوو؛ ئەمیش بەهۆی نزا کردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-. *(واتە: خودایە، بەرەکەت وپیرۆزی بخەیتەوە نێو ساتەکانى زووی بەیانی ئومەتەکەم)