پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەموو مسوڵمانێك كە ئەركە شەرعیەكانی لەسەر واجبە دەبێت بەرامبەر هەر جومگەیەك لە جومگەكانی لاشەی خێری سونەت بكات لەپێناو خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، ئەمیش بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری لەسەر لەش ساغبوونی، و لەسەر ئەوەی دەتوانێت جومگەكانی گرژ وخاو بكاتەوە، ئەم خێركردنە بە هەموو كارە چاكەكان دێتە دی، ونەوەستاوە تەنها لەسەر بەخشینی پارە، لەوانەیش: ناوبژیوان وپێکهێنانەوەی ئەوانەی ناکۆکن لە نێو یەکدا خەیر وچاکەیە یارمەتیدانی ئەو كەسەی ناتوانێت بچێتە سەر سواریەكەی یان ناتوانێت شتومەكانی بخاتە سەر سواریەكەی ؛ خێرە وچاکەیە قسەی جوان وشیرین لە زیكر ونزا كردن وسەلامكردن وهتد ؛ خێرە وچاکەیە هەموو هەنگاوێك دەینێت بەرەو مزگەوت ؛ خێرە وچاکەیە لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگاوبانەكان ؛ خێرە وچاکەیە