پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی كرد: ئایا دەتانەوێت كردەوەیەكتان پێ بڵێم كە هۆكارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكانتان، وبۆ سڕینەوەی لە كتێبی فریشتەكان، وبۆ بەرزبوونەوەی پلەكان لە بەهەشتدا؟ هاوەڵان ووتیان: بەڵێ، دەمانەوێت پێمان بڵێیت. فەرمووی: یەكەم: دەستنوێژگرتن بە ڕێكی وكامڵی لەكاتی ناڕەحەتی ؛ وەكو سەرما، وكەم ئاوی، وئازاری لاشە، وئاوی گەرم. دووەم: زۆر هەنگاونان لە ماڵەوە یان لە هەرشوێنێكی ترەوە بەرەو مزگەوت، ودووبارە كردنەوەی ئەم كردەوەیە. سێیەم: چاوەڕێ كردنی كاتی نوێژكردن، وبەستنەوەی دڵ بەم چاوەڕوانیە، وخۆئامادەكردن بۆی، ودانیشتن لە مزگەوت بۆ چاوەڕوانیكردنی نوێژی بەكۆمەڵ، ئەگەر لە مزگەوتدا چاوەڕوانی نوێژ بكات ؛ ئەمیش هەر بە نوێژكردن بۆی دەنووسرێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە ئەم كردەوانە خۆئامادەكردنی ڕاستەقینەن بۆ جیهاد كردن؛ چونكە ڕێگا ودەرگاكانی شەیتان دادەخات بەرەو نەفس، وزاڵبوونە بەسەر هەوا وئارەزوو، وڕێگر دەبێت لە وەسوەسەكانی شەیتان، بەم شێوەیە كۆمەڵی خودا سەردەكەون بەسەر سەربازەكانی شەیتان ؛ ئەمیش گەورەترین جیهادە، بۆیە لە پلەی خۆئامادەكردنە بۆ جیهاد لە سەنگەری دوژمنان.