ڕافیعی کوڕی خەدیج -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لەگەڵ پێغەمبەر بوون -صلى اللە علیە وسلم- لە زی حولەیفە، وخەڵكی تووشی برێتی بوون، لەهەمان كاتدا وشتر وپەزێكی زۆریان دەستكەوتبوو لە سەرەنجامی جەنگان دژی موشریكەكان، بەپەلە هەندێكیان لێ سەربڕین پێش دابەشكردنی ئەم دەستكەوتە، ولە نێو مەنجەڵەكان گۆشتەكانیان كوڵاند بەبێ ئەوەی ڕوخسەت لە پێغەمبەر وەربگرن -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پشتی خەڵكەكەوە ڕێی دەكرد؛ كاتێك زانی سەبارەت بە مەنجەڵەكان، فەرمانیكرد بەوەی سەربەرەو خوار بكرێن لەگەڵ ئەو مەرگەی تێیاندایە، پاشان دەستكەوتەكانی لەنێویان دابەشكرد، دە پەز -مەڕ وبزنی- بەرامبەر بە یەك وشتر دانا، وشترێك ڕایكرد، نەیانتوانی بیگرن وبە شوێنیدا بكەون، ولەو شوێنە ئەسپی كەمی لێبوو، پیاوێك تیرێكی تێ وەشاند، بە ئیزنی خودا وشترەكە وەستا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەم ئاژەڵانە ماڵیانە خوویان هەیە وەكو خووی دڕەندەكان، هەركاتێك نەتانتوانی زاڵ بن بەسەریاندا وبیانگرن؛ بەم شێوەیە هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكەن. رافیع ووتی: ئێمە هیوادارین سبەی ڕووبەڕووی دوژمن بینەوە ودەترسین لەوەی سەربڕینی ئاژەڵەكان بە چەكەكانمان ببێتە هۆی كول بوونیان لەكاتێكدا پێویستیەكی زۆرمان بە سەربڕینیان هەیە، وچەقۆمان پێ نییە، ئایا دەكرێت بە لقی قامیشی ناوبۆش سەریان ببڕین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرشتێك ببێتە هۆی ڕشتنی خوێن بە زۆری، وناوی خوای لەسەر هێنرا ئەوا بیخۆن، جگە لە ددان وچڕنوك نەبێت، پێتان دەڵێم سەبارەتیان: ددان ئێسكە، وچڕنوك بەكاردەهێنرێت لەلایەن موشریكەكانی حەبەشەوە.