پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە لەوەی ئافرەت خۆی بەشوو بدات بەبێ ئیزنی سەرپەرشتیارەكانی -وەلی ئەمرەكانی-، وئەم مارەییە پوچەڵە، وسێ جار دووبارەی كردەوە، بۆ زیاتر نكۆڵی كردن لێی وپوچەڵكردنەوەی. پاشان ئەو پیاوەی بەبێ ئیزنی سەرپەرشتیارەكەی دەچێتە لای -لەگەڵی جووت دەبێت-؛ ئەوا هەموو مارەییەكە بۆ ئافرەتەكە دەبێت بەهۆی ئەو جووتبوونەوە. پاشان ئەگەر سەرپەرشتیارەكانی -وەلی ئەمرەكانی- ئافرەتەكە ناكۆك بن سەبارەت بە سەرپەرشتیاربوون لەسەر گرێبەستەكە؛ ئەوا جێبەجێكردنی گرێبەستەكە بۆ ئەوەیانە كە دەستپێشخەری دەکات ئەگەر ڕەچاوی بەرژەوەندییەكانی ئافرەتەكە بکات، ئەگەر سەرپەرشتیار ڕێگر بێت لە بەشوودانی كچەكە -بە بێ هۆكار- ئەوا وەكو ئەوە وایە سەرپەرشتیاری نەبێت؛ بۆیە فەرمانڕەوا یان نوێنەرەكەی -وەكو دادوەر وهاوشێوەكانی- دەبن بە سەرپەرشتیاری، ئەگەرنا فەرمانڕەوا نابێتە سەرپەرشتیار ئەگەر كەسی نزیكی خۆی سەرپەرشتیاری بن.