لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەفرەتی خواى گەورە لە: (المحلل:موحەلیل)* و (المحلل له:موحەلیل لەهو)**». *(المُحَلِّل:موحەلیل // ئەو پیاوەیە ئافرەتێکی سێ جار تەڵاقدراو مارە دەکات بۆئەوەى بە چوونە لای -جیماع کردنی- بۆ مێردی یەکەم حەڵاڵی بکات)، **(المُحَلَّلَ له:موحەلیل لەهو // واتا مێردى یەکەم کە لەسەر داواى ئەو ئەم کارە دەکرێت) صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەگەر ئافرەتێک سێ جار تەڵاقدرا بێت ئەوا حەڵاڵ نابێت بۆ مێردی یەکەم کە سێ جار تەڵاقی داوە هەتاوەکو پیاوێکی تر مارەی دەکات وجیماعی لەگەڵدا دەکات؛ پاشان تەڵاقی دەدات، هەندێک کەس ڕێگای فێڵ دەگرێتە بەر بەرامبەر حوکمە شەرعییەکان، بۆیە لەگەڵ پیاوێک ڕێک دەکەوێت بەوەى لەگەڵ ئەم ئافرەتە هاوسەرگیری بکات بە هاوسەرگیرییەکی ڕووکەشیانە وپاشان مەبەستی هاوسەرگیری شەرعی نەبێت وتەڵاقی بدات، بەڵکو مەبەستی ئەوە بێت بۆ مێردی یەکەم حەڵاڵ بێتەوە، چونکە ئەمە فێڵکردنی تێدایە بەرامبەر حوکمە شەرعییەکان ونیشانەى نزمی نەفسە وکەمی غیرەت وجوامێری پیاوە؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم جۆرە هاوسەرگیرییەى حەرامکردووە، ونزاى کردووە لەسەر هەردوو لایان (المحلل:موحەلیل)* و (المحلل له:موحەلیل لەهو)**؛ ئەمیش بەوەى لەعنەت ونەفرەتلێکراو بن ودوور بن لە ڕەحمەتی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. *(المُحَلِّل:موحەلیل // ئەو پیاوەیە ئافرەتێکی سێ جار تەڵاقدراو مارە دەکات بۆئەوەى بە چوونە لای -جیماع کردنی- بۆ مێردی یەکەم حەڵاڵی بکات)، **(المُحَلَّلَ له:موحەلیل لەهو // واتا مێردى یەکەم کە لەسەر داواى ئەو ئەم کارە دەکرێت)

explain-icon

پۆلێنکردنەکان

explain-icon

زیاتر