لە عبداللەی کوڕی زوبەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مارەیی کردن ئاشکرا بکەن». حەسەنە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ڕێگەپێدران بە ئاشکرا کردنی مارەیی کردن وهاوسەرگیری بەو شێوەیەی شەریعەت فەرمانی پێکردووە وبڵاوکردنەوەى هەواڵی ئەم هاوسەرگیرییە شەرعیە لە نێو خەڵیکدا ئەمیش بۆ دەرخستنی خۆشی وئاسوودەیی وبۆ ئەوەى تایبەت بێت وجیا لەو مارەییانەى کە بە نهێنیەوە دەکرێت، لە شێوازەکانى ئاشکرا کردن: بانگکردنی خەڵکی بۆ خواردنی وەلیمە (خواردنی پاش هاوسەرگیری کردن)، ودڵخۆشی دەربڕین لە کاتی مارەبڕین وگواستنەوە ئەمیش بە دەف لێدان دەبێت تەنها بۆ ئافرەتان، وهەروەها شێوازە دەربڕینەکانی تر بە پێی داب ونەریتی ناوچەکە بۆ پیاوان ئەگەر پێچەوانەی ڕێنماییەکانى شەریعەت نەبێت.

explain-icon

پۆلێنکردنەکان

explain-icon

زیاتر