پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە پیاو ڕقی لە خێزانەكەی بێتەوە ؛ چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ستەم لێكردنی و پشتلێكردنی و وازلێهنانی، بوونی كەموكورتی لە سروشتی مرۆڤدایە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێكی خراپی خێزانەكەی بێـت ؛ ئەوا ڕەوشتێكی جوانی بەلاوە پەسەندە، بۆیە دەبێت ڕازی بێت لێی بەو ڕەوشتە جوانانەی هەیەتی، وئارام بگرێت لەسەر ڕەوشتە ناشیرینەكان، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ئارامگرتن وڕقی لێ نابێتەوە بەشێوەیەك كە لێی جیا بێتەوە.