explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە دونیا وئەوەى تێیدایە تەنها شتێکە بۆ خۆشی و سوود وچێژ وەرگرتن لەماوەیەکی دیاریکراودا پاشان نامێنێت، وباشترین چێژ وخۆشی دونیا بریتیە لە ئافرەتی چاک، ئەگەر مێردەکەى سەیری بکات ؛ ئاسوودە دەبێت، وئەگەر فەرمانى پێبکات ؛ گوێڕایەڵی دەکات، وئەگەر لەماڵ نەبێت ؛ لە نەفس وسامانەکەى دەیپارێزێت وخیانەتی لێناکات.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • چێژ وەرگرتن لەو خۆشیانەی دونیا کە خودا بۆ بەندەکانی حەڵاڵ کردووە دروستە وئاساییە، بەڵام بە مەرجێک زیادەڕەوی وشانازی کردنی تێدا نەبێت.
  • هاندان بۆ هەڵبژاردنی ئافرەتی دیندار وڕەوشت جوان و چاک چونکە یارمەتیدەری هاوسەرەکەی دەبێت لە پەرستنی پەروەردگاری.
  • باشترین وخێرترین شتومەکی دونیا ئەوەیە کە بۆ پەرستنی خودا بەکاربهێنرێت یان یارمەتیدەر بێت لەمەدا.