لە عەمرو کوڕی شوعەیب لە باوکیەوە ئەمیش لە باپیریەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن بە نوێژکردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولێیان بدەن لەسەر نوێژنەکردن لە تەمەنی دە ساڵیدا، وجێگاکانیان جیا بکەنەوە». (حەسەن - باش) - (أبو داود) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە دەبێت باوك فەرمان بە منداڵەكانی بكات -بە كوڕ وكچ- بە نوێژكردن لەكاتێكدا تەمەنیان حەوت ساڵە، وچۆنیەتی نوێژ ئەنجامدانیان فێر بكات. وئەگەر گەیشتنە دە ساڵی ؛ دەبێت زیاتر فەرمانیان پێبكات، ولێیان بدات لەسەر كەمتەرخەمی لە نوێژكردندا، وهەروەها دەبێت جێگایانیان لە یەكتر جیا بكاتەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • دەبێت بابەتە واجبەكان لە ئیسلامدا فێری منداڵان بكرێت ؛ لەپێش باڵغ بوونیان، ولە گرنگترینیان بریتیە لە نوێژ ئەنجامدان.
  • لێدان بۆ پەروەردە كردنە، نەك بۆ ئازاردان، بۆیە بەلێدانێك لێی دەدرێت ؛ كە گونجاوە بۆ حاڵەتەكەی.
  • گرنگیدانی شەریعەت بە پاراستنی كەسایەتی وشەرەف، وداخستنی هەموو دەرگایەك كە ببێتە تووشبوون بە خراپە کاری.