پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵی شەیتان ڕووندەكاتەوە وبەرەنگاربوونەوەی بەرامبەر ئەو مرۆڤەی دەیەوێت هەستێت بۆ شەونوێژ یان نوێژی بەیانی. ئیماندار ئەگەر بیەوێت بخەوێت ئەوا شەیتان سێ گرێ لە پشتی سەری دەدات. ئەگەر ئیماندار هەستێت ویادی الله بكات -سبحانه وتعالی- و وەڵامی وەسوەسەكانی شەیتان نەداتەوە؛ ئەوا گرێیەك دەكرێتەوە. دواتر كە دەستنوێژ دەگرێت؛ گرێیەكی تر دەكرێـتەوە. پاشان ئەگەر هەستێت ونوێژ بكات؛ گرێی سێیەم دەكرێتەوە، وبەیانی بەسەردا دێت بە دەروونێكی پاك وچالاكەوە چونكە ئاسوودەیە بەوەی خوای گەورە هیدایەتی دا بۆ ئەنجامدانی پەرستن، وبە هیوای پاداشت ولێخۆشبوونی پەروەردگاریەتی، لەگەڵ نەمانی گرێ وپەكخستنی شەیتان، ئەگەرنا -هەڵنەسێت بۆ نوێژی بەیانی- ئەوا بەیانی بەسەردا دێت بە دەروونێكی پیسەوە، وتەمەڵە لەئاست كردنی خێر وچاكە؛ چونكە بەستراوەتەوە بە كۆت وزنجیری شەیتان، ودوورە لە پەروەردگاری میهرەبان.