(شەیتان ووتی: سوێند بە شکۆداری تۆ ئەی پەروەردگار، بەردەوام بەندەکانت گومڕا دەکەم؛ هەتا کاتێک ڕۆح لە لاشەیاندا مابێت): واتا شەیتان سوێندی خوارد بە شکۆداری خواى گەورە کە ئەو بەردەوام دەبێت لەسەر گومڕاکردنی بەندەکان بە درێژایی ژیانیان لە دونیادا. (پەروەردگار فەرمووی: سوێند بە شکۆداری ومەزنی خۆم؛ منیش بەردەوام لێیان خۆش دەبم ئەگەر داوای لێخۆشبوونم لێبکەن): خواى گەورە وەڵامی دایەوە وسوێندی بە مەزنی وشکۆداری خۆی خوارد بەوەى بەردەوام لێیان خۆش دەبێت ئەگەر ئەوان داوا لە خواى گەورە بکەن لە تاوان وگوناهەکانیان بکەن خۆش بێت.