پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك كاتێك گوێی لە بانگ دەبێت، پاش تەواوبوونی بانگەكە بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ:خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگە)؛ بانگ چەند ڕستەیەكە كە خەڵكی پێ بانگ دەكرێت بۆ پەرستنی الله ونوێژكردن، (التَّامَّةِ:كامڵ ومەزنە)؛ تەواو وكامڵە، وبانگەوازیە بۆ تەوحید -یەك خوا پەرستی- وپەیامی ئاسمان، (وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ:ئەم نوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە)؛ كە بەردەوام ئەنجامدەدرێت، (آتِ:ببەخشە)، (مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ: بە موحەمەد ﷺ -وەسیلەت-)؛ وەسیلەت بەرزترین شوێنە لە بەهەشتدا كە تەنها بۆ ئەو دەبێت، (وَالفَضِيلَةَ:وفەزیڵەت)؛ پلەی فەزڵ وڕێزلێنان كە لەسەرەوەی پلەی هەموو خەڵكیە، (وَابْعَثْهُ:وپێی ببەخشە)، (مَقَامًا مَحْمُودًا:پلەی ستایشكردن)؛ ستایش دەكرێت ئەوەی ئەم پلەیەی پێدەبەخشرێت، ئەمیش پلەی شەفاعەتكردنی مەزنە لە ڕۆژی قیامەتدا، (الَّذِي وَعَدْتَهُ: كە پەیمانت پێداوە)؛ كاتێك دەفەرمویت: ﴿عَسَىٰٓ أَن يَبۡعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامٗا مَّحۡمُودٗا﴾ واتە: ﴿ئومێدەوار بە پەروەردگارت بتگەیەنێـتە پلەو جێگایەکی پەسەندکراو (کە شەفاعەتی گەورەیە بۆ خەڵکی لە قیامەتدا)﴾، بەوەی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت. ئەوەی ئەم نزایە بكات لەپاش بیستنی بانگ؛ ئەوا شەفاعەتی پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- بۆ مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا.