پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە بیلال کە ڕستەکانى نێو بانگدان بە جووت بڵێت چونکە بۆ ئاگادارکردنەوەى ئامادەنەبووەکانە، جگە لە تەکبیر کردن -ووتنی: الله أکبر- نەبێت کە دەبێت چوار جار بیڵێت، وهەروەها ڕستەی تەوحید (ﻻ إله إﻻ الله) یەکجار دەڵێت لە کۆتایی بانگەدا، جگە لەمانە هەموو ڕستەکانى تر بە جووت دەڵێت، هەروەها فەرمانیکرد بە بیلال کە ڕستەکانى نێو قامەت کردن بە تاک بڵێت، چونکە ئەمە بۆ ئاگادار کردنەوەى ئامادە بووەکانە، جگە لە تەکبیر کردن نەبێت و ڕستەی (قد قامت الصلاة) نەبێت؛ ئەم دووانە بە جووت دەڵێت.