ئەبو شەعسا باسی ئەوە دەکات کە دانیشتبوون لە لای ئەبی هورەیرە -ڕەزای خواى لێبێت- لە مزگەوتدا، بانگبێژ بانگی دا، پیاوێک لە پاش بانگدان خەریک بوو دەردەچوو لە مزگەوت، ئەبو هوریرە -ڕەزای خواى لێبێت- سەیری ئەو پیاوەى کرد ئایا لە مزگەوت دەردەچێت یان دەیەوێت چی بکات؟ کاتێک بۆی ڕوون بوویەوە کە دەیەوێت دەربچێت لە مزگەوت، ووتی بەم کارەی پێچەوانەى فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کردەوەى کرد.