ئەم فەرموودەیە باسی چیرۆکی بانگدان دەکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی زەنگێک بەکاربهێنێت وەکو گاوڕەکان بۆئەوەى خەڵکی کۆببنەوە بۆ ئەنجامدانى نوێژی جەماعەت بەهۆی دەنگی زەنگەکەوە، پاشان ئەمەی ئەنجام نەدا، چونکە ئەمە لە تایبەتمەندی گاوڕەکانە ونابێت مسوڵمان لاساییان بکاتەوە، یەکێک لە هاوەڵان بە ناوى عبداللەی کوڕی زەید -ڕەزای خوای لێبێت- خەونێکی بینی یەکێک زەنگی دەفرۆشت، ئەویش (عبدالله) ویستی بیکڕێت بۆئەوەى خەڵکی کۆببنەوە بۆ نوێژ ئەنجامدان، پیاوەکە پێی ووت: ئایا ڕێنیشاندەرت بم بۆ شتێک کە خێرترە لەوە؟ پاشان ڕستەکانى بانگدانى فێری کرد، بەیانی (عبداللە) چوو بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەم خەونەى بۆی باسکرد، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو کە ئەمە خەونێکی ڕاستگۆیانە وفەرمانى پێیکرد ئەم وشانەى بانگدان بە بیلال بڵێتەوە بۆئەوەى بانگ بدات؛ چونکە دەنگی بیلال خۆشترە، کاتێک عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خواى لێبێت- ئەمەى بیست هات؛ بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەویش هەمان ئەم خەونەى بینیووە.