explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری دەكات بە وەڵامدانەوەی بانگبێژ ودووبارە ووتنەوەی بانگەكە لەپاش بیستنی، ئەمیش بەو شێوەیە دەبێت كە ئەوەی بانگبێژ دەیڵێت ؛ ئێمەیش بیڵێینەوە، ڕستە بە ڕستە، كاتێك تەكبیر دەكات -دەڵێت: الله أكبر- ؛ ئێمەیش بیڵێین، وكاتێك شایەتمان دەڵێت ؛ لەپاش ئەو بیڵێین، جگە لەم ڕستانە نەبێت: (حي على الصلاة، حي على الفلاح) واتە: (وەرن بۆ نوێژ، وەرن بۆ سەركەوتن)، چونكە لەپاش ئەم ڕستانە ئێمە دەڵێین: (لا حول ولا قوة إلا بالله) واتە: (هیچ ڕێگایەكمان نییە بۆ دەربازبوون لەڕێگریەكانی پەرستشەكان وهیچ هێز وتوانایەكمان نییە لەسەر كردنی هەرشتێك مەگەر بە یارمەتیدانی خوای گەورە نەبێت).

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئەگەر بانگبێژی یەکەم تەواو بوو، وبانگبێژێکی تر دەستی کرد بە بانگدان؛ ئەوا ڕێگەپێدراوە لەدوای بانگبێژی دووەمیش بانگەکە دووبارە بکاتەوە، چونکە فەرموودەکە گشتیە، بەڵام ئەگەر چەند بانگبێژێک لە یەک کاتدا بانگیان دا ئەوا باشتر وایە لە دواى یەک بانگبێژ بانگەکە بڵێتەوە.
  • وەڵامی بانگبێژ دەداتەوە لە هەموو حاڵەتێکدا، مەگەر لە سەرئاو بێت یان سەرقاڵی پێویستیەکی بێت.