پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شوێنێک بوو بە ناوى (ئەلئەبتەح:الأبطح) لە ژوورەوەى شاری مەککە، وبیلال هەندێک پاشماوەى ئاوی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری هێنا -صلى اللە علیە وسلم- وخەڵکی دەیانویست بەشێک لەو ئاوەیان بەرکەوێت بۆ ئەوەى بەهۆی ئەو ئاوەوە داوای بەرەکەت لە خواى گەورە بکەن، چونکە هەروەکو ئاشکرایە داواى بەرەکەت کردن لە خواى گەورە بەهۆی شوێنەواری وپاشماوەى شتی بەکارهێنراوی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دروستە وئەمیش تەنها بۆ ئەو ڕێگەپێدراوە لە ئاینی ئیسلامدا، نابێت لە پاش ئەو داواى بەرەکەت لە خواى گەورە بکرێت بەهۆی شوێنەوار وپاشماوەى شتی بەرکارهێنراوی کەسێکی تر. پاشان ئەبو جوحەیفە دەڵێت: چاودێری دەمی بیلالم دەکرد، وبە لای ڕاست وچەپدا ئاوڕی دەدایەوە ودەیووت: (حي على الصلاة ، حي على الفلاح) بۆ ئەوەى خەڵکی گوێیان لەو دوو ڕستە بێت کە ڕێنموێنی کردنی تێدایە بۆ ئامادەبوون بۆ نوێژکردن لە مزگەوت، وپاشان پارچە ڕمێک لە ناخی زەویدا چەقێندرا لە پێشەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەى ببێت بە بەربەست (سوترە) بۆی لە کاتی نوێژدا، بۆ نوێژی نیوەڕۆ دوو ڕکاتی ئەنجامدا، وهەر بەردەوام بوو لە کورتکردنەوەى نوێژە چوار ڕکاتیەکان بۆ دوو ڕکات هەتاوەکو گەڕایەوە بۆ مەدینە چونکە لە سەفەردا بوو.