ئەبو بەكری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: خەڵكی ئەم ئایەتە دەخوێننەوە: {يَا أَيُّها الَّذِين آمَنُوا عَلَيكُم أَنفسَكُم لاَ يَضُرُّكُم مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيتُم ...} [المائدة: 105]، واته: {ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ھۆشتان بە خۆتانەوە بێت زیانتان پێناگەیەنێت ئەوەی گومڕا بووە ئەگەر ئێوە لەسەر ڕێگای ڕاست بن (ڕێگری کردن لە خراپە بەشێکە لە ڕێنمونی وەرگرتن) ...}، وا لێی تێدەگەن كە مرۆڤ تەنها لەسەریەتی هەوڵبدات بۆ چاككردنی نەفسی خۆی، پاش ئەمە گومڕابوونی گومڕایان زیانی پێناگەیەنێت، وداوا نەكراوە لێیان فەرمان بە چاكە بكەن ونەهی لە خراپە بكەن! دەبێت بزانن تێگەیشتن لەو ئایەتە بەو شێوەیە نییە، وئەو گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو كە دەیفەرموو: ئەگەر خەڵكی ستەمكاریان بینی وڕێگر نەبوون لە ستەمەكەی لەكاتێكدا توانایان هەبوو ڕێگری لێبكەن، ئەوا نزیكە لەوەی پەروەردگار هەموو خەڵكی تووشی سزایەك بكات لەلایەن خۆیەوە، هەمووی دەگرێتەوە ؛ ئەوانەی خراپە دەكەن وئەوانەیشی بێدەنگن.