لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هۆشدار بن ترسان لە خەڵكی واتان لێنەكات كە مرۆڤ شتێك ڕاست وهەق بێت ونەوێرێت بیڵێت؛ ئەگەر شتەكەی بینی بێت یان زانیبێتی». (سەحیح - ڕاست) - (الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە