پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نمونەی هێنایەوە لەسەر ئەو کەسانەی کە پابەندی سنوورەکانی خوای گەورەن، ودامەزراون لەسەر فەرمانی الله، وفەرمان بە چاكە دەكەن ونەهی لە خراپە دەكەن، وهەروەها نمونەی هێنایەوە لەسەر ئەو كەسانەی كە وازیان لە چاكە هێناوە وخراپە دەكەن، كاریگەری ئەم دوو كۆمەڵە لەسەر ڕزگاربوونی كۆمەڵگا ؛ وەكو نمونەی خەڵكانێك وان كە سواری كەشتی بوون، وتیروپشكیان كردووە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن كێ لەسەرەوەی كەشتیەكە بێت وكێ لە خوارەوەی بێت، هەندێكیان چوونە سەرەوە، وهەندێكی تر چوونە خوارەوە، ئەوانەی لە خوارەوە بوون كاتێك بیانویستایە ئاو بهێنن ؛ تێپەڕ دەبوون بەلای ئەوانەی سەرەوەدا ووتیان: ئەگەر شوێنێك كون بكەین لە خوارەوە وئاو بۆ خۆمان بهێنین، چیتر ئازاری ئەوانەی سەرەوە نادەین، ئەگەر ئەوانەی سەرەوە وازیان لێبهێنن ؛ وئەم كارە بكەن، ئەوا هەموو كەشتیەكە نقوم دەبێت بەهەموویانەوە، بەڵام ئەگەر نەهی وڕێگریان لێبكەن لەم كارە ؛ هەموویان ڕزگاریان دەبێت