explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە گەورەترین و بەسوودترین جۆرەكانی جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە بریتیە لە ووتنی وشەیی هەق وڕاست لەلای دەسەڵاتدارێكی ستەمكار ؛ چونكە كردەوەی كردووە بە دروشمی فەرمان بە چاكە ونەهی كردن لە خراپە، ئینجا بە قسە یان بە نووسین یان بە كردەوە یان بە هەر ئامڕازێكی تر بێـت كە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی بەرژەوەندی ودوورخستنەوەی شەڕ وخراپە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەرمانکردن بە چاکە ونەهی کردن لە خراپە؛ بەشێکە لە جیهاد کردن.
  • ئامۆژگاریکردنی فەرمانڕەوا لە مەزنترین جۆرەکانى جیهاد کردنە، بەڵام دەبێت دڵنیا بێت لە زانیارییەكان وبە زانست وداناییەوە بێت، وببێتە هۆی ئەوەى فەرمانڕەوا گوێڕایەڵ بێت.
  • خەتابی دەڵێـت: ئەمە باشترین جۆرەكانی جیهادە؛ چونكە ئەوەی جیهاد دژی دوژمن دەكات دوودڵە لەنێوان هیوا وترس، ونازانێت ئایا سەردەكەوێت یان شكست دەهێنێت، بەڵام ئەوەی بەرامبەر دەسەڵاتدار قسە دەكات ؛ لە ژێر دەستی ئەودایە، ئەگەر هەق بڵێت وفەرمان بە چاكە بكات ئەوا لەوەیە تووشی تیاچوون بێت، بۆیە ئەمە باشترین جۆرەكانی جیهادە بەهۆی زاڵبوونی لایەنی ترسەوە، هەروەها ووتراوە: باشترین جۆرەكانی جیهادە؛ چونكە ئەگەر كاربەدەست بەقسەی بكات ئەوا خەڵكێكی زۆر سوودمەند دەبن بۆیە بەرژەوەندی دێتە دی.