پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە هێزی ڕاستەقینە ؛ هێزی لاشە نیە، یان ئەو کەسە نیە کە لەبەهێزەکانى تر دەباتەوە لەزۆرانبازیدا، بەڵکو بەهێزی ئازا ئەوەیە کە جیهادی نەفسی خۆی دەکات وزاڵ دەبێت بەسەریدا کاتێک خەریکە توڕەییەکەى لەجڵەو دەربچێت؛ چونکە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی زاڵە بەسەر نەفسی خۆی وسەرکەوتووە بەسەر شەیتان.