ڕۆژێكیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لە نێو هاوەڵانیدا بۆ وتاردان، لەو شتانەی كە فەرمووی: خوای گەورە وەحی بۆ ناردووە بەوەى کە واجبە خەڵكی لە نێو خۆیاندا سادە بن، ئەمیش بە ڕاخستنی باڵی مهیرەبانی بۆ خەڵكی وئاسانی وسادەیی لەكاتی مامەڵە كردن لەگەڵیاندا؛ بۆئەوەى هیچ یەكێك شانازی نەكات بەسەر كەسێكی ترەوە بە بانگەشەی مەزنێتی وخۆبەگەورەزانین وشەرەفمەندی بەهۆی ڕەچەڵەكی یان سامانی یان هەرشتێكی تر، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات.