پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە نەوەكانی ئادەم بەرپرسن وئەركە شەرعییەكان لەسەریان واجبە مەگەر سێ كۆمەڵ نەبێت: منداڵی بچووك هەتاوەكو گەورە وباڵغ دەبێت. وشێت كە ئەقڵی لەدەستداوە هەتاوەكو ئەقڵ وهۆشی بۆ دەگەڕێتەوە. وخەوتوو هەتاوەكو لە خەو هەڵدەستێت. ئەم كۆمەڵانە ئەركە -تەكلیفە- شەرعییەكان لەسەریان واجب نییە، وئەگەر گوناهـ بكەن لەسەریان نانووسرێت، خێر وكردەوەی چاك بۆ منداڵ دەنووسرێت بەڵام بۆ شێت وخەوتوو نانووسرێت؛ هۆكارەكەی ئەوەیە ئەمانە پەرستنیان لێ قبوڵ ناكرێت چونكە پەرستنیان نادروستە بەهۆی نەبوونی هەست ودەرككردن.