لە ڕافیعی کوڕی خەدیجی ئەنساڕی ئەوسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نوێژی مەغریبمان دەکرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک یەکێکمان -نوێژەکەى- تەواو دەکرد؛ هێشتا شوێنی تیرەکانی دەبینی». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار نوێژی مەغریبی لە سەرەتاى ماوەى نوێژی مەغریبدا ئەنجامدەدا، بۆیە ئەمە سونەتە، وبەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە نوێژی مەغریبیان تەواو دەکرد وهێشتا ئەوەندە ڕۆشنایی مابوو کە شوێنی دانانى تیرەکانیان بدۆزنەوە کە دەیهاوێژن لە کاتی جەنگدا.