پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ هاوەڵانی بوو لە سەفەرێکدا لە شەوێکی تاریکدا، وهاوەڵان دڵنیا نەبوون لە ئاراستەى قیبلە، بۆیە بە پێی کۆشش وئیجتیهادی خۆیان نوێژیان کرد، وکاتێک بەیانیان بەسەردا هات بۆیان دەرکەوت بۆ ئاراستەیەکی تر جگە لە ئاراستەی قیبلە نوێژیان کردووە، ئەمەیان باسکرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خواى گەورە ئەم ئایەتە دابەزاند: {وَلِلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا۟ فَثَمَّ وَجْهُ ٱللَّهِ إنَّ ٱللَّهَ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ} [البقرة: 115] واتە: {ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و(هەموو لایەك) هەر خوا خاوەنیەتی ئینجا ڕوو بكەنە هەر لایەك ڕووتان لە خودا کردووە لەو جێگایە ئاگای لێتانە بەڕاستی خوا فراوانگیر وزانایه}.