پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ وپاداشتی زوو چوون بۆ نوێژی هەینی ڕووندەكاتەوە، كاتی چوون بۆ نوێژی هەینی لە دەرچوونی خۆرەوە دەستپێدەكات هەتاوەكو هاتنی ئیمام، ئەمیش پێنج ماوەیە ودابەشكردنیان بەپێی ماوەی نێوان دەرچوونی خۆر وهاتنە ژوورەوەی ئیمام وسەركەوتنیەتی بۆ سەر مینبەری وتاربێژی، ئەم ماوانە بەم شێوەیەن: یەكەم: ئەوەی بەجوانی وكامڵی خۆی بشوات وەكو خۆشۆردنی دوای لەشگرانی، پاشان لە ماوەی یەكەمدا بچێت بۆ نوێژی هەینی لە مزگەوتدا ؛ وەكو كەسێك وایە وشترێكی كردبێتە خێر. دووەم: ئەوەی لە ماوەی دووەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە مانگایەكی كردبێتە خێر. سێیەم: ئەوەی لە ماوەی سێیەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە بەرانێكی شاخداری كردبێتە خێر. چوارەم: ئەوەی لە ماوەی چوارەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە مریشكێكی كردبێتە خێر. پێنجەم: ئەوەی لە ماوەی پێنجەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە هێلكەیەكی كردبێتە خێر. بۆیە ئەگەر ئیمام دەربچێت بۆ وتاردان، ئەوا ئەو فریشتانەی ناوی نوێژخوێنە هاتووەكان بۆ نوێژی هەینی تۆمار دەكەن یەك لە دوای یەك؛ دەوەستن لە ناو تۆماركردن، ودێن وگوێ بۆ زیكر و وتارەكە دەگرن.