فریشتەکان دەوەستن لە لای دەرگاکانى مزگەوت لە ڕۆژی جومعەدا، ئەوانەى دێنە ناو مزگەوت بۆ ئەنجامدانى نوێژی هەینی یەک لە دواى یەک ناویان دەنووسن، وئەوەى زوو بچێت بۆ مزگەوت پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە وشترێک دەکاتە قوربانی بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشتر پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە مانگایەک دەکاتە قوربانی بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشتر پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە بەرانێک دەکاتە قوربانی بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشتر پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە مریشکێک دەبەخشێت بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشتر پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە هێلکەیەک دەبەخشێت بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، ئەگەر ئیمام (وتاربێژ) چووە سەر مینبەر وسەلامیکرد بۆ ئەوەى وتار بدات، فریشتەکان ئەو کتێبانە دادەخەن کە ناوی خەڵکە هاتووەکانی تێدا نووسراوە، وپاداشتی ئامادەبووانى وتار ونوێژی هەینی بە پێی پلەی زوو هاتنیانە بۆ مزگەوت وئەوەى زووتر بێت پاداشتی زیاترە لەگەڵ جێبەجێکردنی سونەتەکانى تریش کە لە فەرموودەی تردا باسکراوە، وپاشان فریشتەکان دادەنیشتن وگوێ لە وتارەکە دەگرن لەگەڵ خەڵکیدا.