پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك ئەنجامدانی نوێژێكی فەرزی لەبیرچوو ؛ هەتاوەكو كاتەی نەما، ئەوا دەبێت دەستبەجێ نوێژەكە ئەنجام بدات ؛ هەركاتێك بیری كەوتەوە كە ئەو نوێژەی نەكردووە، هیچ شتێك تاوانی وازهێنان لەو نوێژە ناسڕێتەوە ودایناپۆشێت مەگەر ئەنجامدانەوەی نەبێت كاتێك بیری دەكەوێتەوە، خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14] {و بەچاکی نوێژ ئەنجام بدە بۆئەوەی هەمیشە منت لە یاد بێت} ؛ ڕاڤەیەك بۆ ئەم ئایەتە ئەوەیە نوێژ بەڕێكی وتەواوی ئەنجام بدە هەركاتێك بیرت كەوتەوە كە لەبیرت چووە ؛ ئینجا كاتی نوێژ مابێت یان نەما بێت.