ئەبو موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەكات کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ئەوی نارد بۆ یەمەن، وپرسیاری لێکرد دەربارەی ئەو خواردنەوانەی کە لەوێ دروست دەکرێن ئایا حەرامن، پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- داوای ڕوونكردنەوەی كرد دەربارەیان. ئەبو موسا -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەو خواردنەوانە بریتین لە (بیتع): شەرابی -مەی- هەنگوین، و (میزر): شەرابی جۆ. پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کە دەربڕینی ڕستەی پوخت وڕەوانی پێبەخشراوە؛ فەرمووی: «هەموو بێهۆشكەرێك حەرامە».