ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە ئەو كوپ هەڵگر بوو بۆ ئەو كەسانەی دەهاتن بۆ ماڵی ئەبی تەڵحە -ڕەزای خوای لێبێت- كە مێردی دایكی بوو، ئارەقیان لەو كاتەدا لە فەزیخ دروست دەكرد، ئەمیش بریتیە لە تێكەڵەی خورما پێگەیشتوو وخورمای پێنەگەیشتوو، بانگكاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی كرد، ووتی: بە دڵنیاییەوە؛ مەی حەرام كرا، -ئەنەس- دەڵێت: ئەبی تەڵحە پێمی ووت: بڕۆ دەرەوە، سەرەو خواری بكە وبیڕێژە، منیش سەرەو خوارم كرد وڕژاندم، ئارەق دەڕۆیشت لە ڕێگاكانی نێو مەدینەدا، هەندێك خەڵك ووتیان: هەندێك لە هاوەڵان كوژران پێش حەرامكردنی ئارەق لەكاتێكدا لە نێو سكیاندا بوو، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا..} واتە: {نەبووە ونیە لەسەر ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وە کردەوە چاکەکانیان کردووە ھیچ گوناھێک لەوەی خواردویانە (لە ئارەق و پارەی قومار پێش حەرام کردنیان)..}». [سورەتی -المائدة-: ئایەتی 93]. واتا: گوناهـبار نین ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وئارەقیان خواردووەتەوە پێش ئەوەی حەرام كرابێت.