هەواڵ بە عومەری کوڕی خەتاب گەیشت -ڕەزاى خواى لێبێت- بەوەى کە پیاوێک دەیەوێت فێڵ بکات ئەویش بە سوود وەرگرتن لە ئارەق (مەی: سەرخۆشکەر) ئەویش بە فرۆشتنی وبە بێ خواردنەوەى. وئەم فێڵە ئاشکرایە حەرامە، بۆیە عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- نزای لەسەر کرد هەروەکو نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر جولەکە فێڵبازەکان، ووتی: نەفرەتی خودای لێبێت، ئایا نازانێت کە فێڵکردن حەرامە؟ چونکە فێڵکردنە لە خودا وپێغەمبەرەکەى، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «نەفرەتی خودا لە جولەکەکان بێت، کاتێک چەوری (بەزی ئاژەڵیان) لەسەر حەرامکرا، سوودیان وەرگرتن لێی بە فێڵکردنەوە، شێوە وسیفەتی چەوریەکەیان (بەزی ئاژەڵەکەیان) گۆڕی، وتواندیانەوە، وپاشان فرۆشتیان، ونرخەکەیان خوارد، -بە فێڵ وپیلانەوە- ووتیان: (ئێمە ئەو چەورییەی لەسەرمان حەرامکرا بوو نەمان خوارد) ومەبەستیانە فێڵ لە خودا بکەن بەڵام خودا فێڵیان لێدەکات وپیلانیان بۆ دادەڕێژێت».