لە جابری كوڕی عبد اللە وە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرشتێك زۆر لێی (بخورێتەوە مرۆڤ) سەرخۆش بكات؛ ئەوا كەمەكەیشی هەر حەرامە». (حەسەن - باش) - (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەر خواردنەوەیەك یان خواردنێك زۆرێك لێی ببێتە هۆی سەرخۆشبوون و لەدەستدانی ئەقڵ؛ ئەوا خواردن یان خواردنەوەی كەمێكیش لێی هەر حەرامە ئەگەرچیش نەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەقڵ وهۆش.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • شەریعەت بەپەرۆشە لەسەر پاراستنی ئەقڵ وهۆشی خەڵكی.
  • دروستێتی بەهەند وەرگرتنی بابەتی داخستنی ڕێگا وهۆكارەكان (سد الذرائع)، چونكە ڕێگرە لە هەموو شتێك ببێتە هۆی گەیشتن بە تاوانە قێزەوەنەكان.
  • حەرامبوونی بڕێكی كەمیش لە سەرخۆشكەرەكان؛ چونكە هۆكارە بۆ سەرخۆشبوون.
  • ئەگەر شتێك كەمی یان زۆری مرۆڤ سەرخۆش نەكات، ئەوا حەرام نییە.