پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەرشتێك ببێتە هۆی نەمانی هۆش وئەقڵ ئەوا مەی وسەرخۆشكەرە ؛ ئینجا ئەگەر بە خواردنەوە یان خواردن یان هەڵمژین بێت یان بەشێوەی تر، هەرشتێك ببێتە هۆی نەمانی ئەقڵ وهۆش ؛ خوای گەورە -عز وجل- حەرامی كردووە ونەهی کردووە لە كەم وزۆری. هەركەسێك جۆرێك لە جۆرەكانی ئەم سەرخۆشكەرانە بخواتەوە، وبەردەوام بێت لەسەر خواردنەوەی هەتاوەكو لەسەری دەمرێت ؛ ئەوا شایستەیە خوای گەورە سزای بدات بە بێبەشكردنی لە خواردنەوەی لە بەهەشتدا.