میقدادی كوڕی ئەسوەد -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد: ئەگەر گەیشت بە پیاوێك لە كافرەكان لە جەنگدا، وبە شمشێر ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە، هەتاوەكو كافرەكە بە شمشێرەكەی دەستێكی بڕی، پاشان كافرەكە ڕای كرد وخۆی پەنادا لەپاڵ دارێك، وگووتی: (لا إله إلا الله)، ئایا كوشتنی حەڵاڵە لەپاش ئەوەی دەستی بڕیم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: مەیكوژە. ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو دەستێكی بڕیم، لەگەڵ ئەمەیشدا نەیكوژم؟! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: مەیكوژە، چونكە خوێنی حەرام بووە، ئەگەر بیكوژیت لەپاش مسوڵمانبوونی؛ ئەوا ئەو لە پلەی تۆدایە وخوێنی پارێزراوە بەهۆی مسوڵمانبوونەوە، وتۆ لە پلەی ئەودایت وخوێنت حەڵاڵە؛ بەهۆی ئەوەی كوشتت وتۆڵەت لێدەسێندرێتەوە.