كۆمەڵێك هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، كاتێك گەیشتنە لای -وەسفیان كرد- وهەندێك ڕستەیان ووت كە حەزی پێنەكرد -صلى اللە علیە وسلم-، ووتیان: (تۆ گەورەی -سەیدی- ئێمەیت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (گەورە -سەید- الله یە)؛ خاوەن مەزنێتی ودەسەڵاتی تەواوە بەسەر خوڵقێنراوەكانی وئەوانیش بەندەی الله ن. ووتیان: (باشترینی ئێمەی لە چاكەدا)؛ وبەرزترین پلە وشەرەفمەندی وسیفەتت هەیە. و(گەورەترین دەسەڵاتت هەیە لەنێوماندا)؛ ولە هەموومان بەخشندەتر وبەرز وبڵندتری. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی كردن بۆ ئەوەی قسەیەكی ئاسایی بڵێن وزیادەڕەوی نەكەن لە قسەكانیان، وڕێگە نەدەن شەیتان بەرەو زیادەڕەوءيان ببات لە وەسفكردن وستایشدا چونكە لەوەیە ئەمە ڕێگا بێت بۆ تووشبوون بەوەی حەرامكراوە لە شیرك وهۆكارەكانی.