پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات قورئان خوێن کە کردەوەى بە قورئان کردووە، وپابەندی بووە، و لەبەری کردووە، کاتێک دەچێتە بەهەشتەوە پێی دەووترێت: قورئان بخوێنە، وبەرز ببەرەوە لە پلەکانى بەهەشتدا، وبیخوێنەوە هەروەکو چۆن لە دونیادا دەتخوێندەوە بە جوانی ولەسەرخۆیی ؛ پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتدایە کە دەی خوێنیت