پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەو كەسەی قورئان دەخوێنێتەوە، وبە چاكی و وردی لەبەریەتی، وشارەزا ولێهاتووە لە خوێندنەوەیدا، ئەوا لە قیامەتدا پاداشت دەدرێتەوە بەوەی پلەی لەگەڵ پلەی فریشتە نێردراوە ڕێزدارە چاكەكارەكان دەبێت، وئەوەی قورئان دەخوێنێت وقورسە لەسەری وزمانی دەگیرێت لەكاتی خوێندنەوەیدا؛ بەهۆی لاوازی لەبەركردنی لەگەڵ ئەمەیشدا هەوڵی چاك دەدات، بەڵام هەر قورسە لەسەری ئەم كەسە دوو پاداشتی بۆ هەیە؛ پاداشتی خوێندنەوە وپاداشتی هەوڵدان وماندووبوونی لە خوێندنەوەیدا.